ئەی دەستوەردانی دەرەکی؟

ئەنجومەنی دادوەری بۆ لایەنەکان؛ ئاگاداری وادەی دەستووری بن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وەک بڵێێ خەمی ماوە دەستووریەکانیەتی و داوا لە تەواوی هێزە سیاسییەکان دەکات پابەندی کات بن بۆ یەکلاکردنیەوەی پۆستە باڵاکان و رێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.1.2026، راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەتەوە.

ئەنجومەنەکە جەختی لە گرنگی پابەندبوون بەو کات و وادە دەستوورییانە کردووەتەوە، کە دیاریکراون بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی “سەرۆک کۆمار” و “سەرۆک وەزیران”.

هەروەک وتوویەتی، نابێت ئەم وادانە تێپەڕێندرێن یان پێشێل بکرێن، وە دەبێ رێز لەو وادانە بگرن لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا و مانەوەی رێکارەکان لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا و رێگریکردن لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی.

بە فەرمی...ترەمپ رێگە نادات مالیكی ببێتەوە سەرۆک وەزیرا...

بە فەرمی...ترەمپ رێگە نادات مالیكی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق