شانی ئەکتەرێک دەرچووە

ئاکۆ سەنگاوی یەکەمجارە رۆڵی سەرەکی دەبینێ لە فیلمی سینەمایی

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەندی کۆمیدی بواری نواندن، ئاکۆ سەنگاوی کەلای خەڵک بە سالە مەشهورە، بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی کردووە و دەڵێ، هەمو ئەو خەرییەی بۆ بەشداری لە فیلمەکە کردوویەتی چوار هەزار و 500 دیناری تێچووە.

ئەو ئەمە دووەمجارە بەشداری فیلمی سینەمایی بکات، بەڵام بۆ یەکەمجارە رۆڵی سەرەکی پێ دەدرێ لە فیلمی باوڵ.

سالە لەگەڵ دیلان، گفتوگۆ دەکەن و ئێوەش بینەری چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەکە بن، ئاکۆ سەنگاوی (سالە) دەڵێت، نەنکم زوو پێی دەوتم خۆی کردووە بە سینەما، لەبارەی یادەوەری فیلمەکە دەڵێ، شانی یەکێک لە ئەکتەرەکانی دەرکردووە لە فیلمەکە، ئەوەندە بە زەخت داری پێدا کێشاوە.

ئاکۆ لە قسە کۆمیدییەکانی ناکەوێ و دەڵێ، ئەم ماوە بۆیە سەفەری هەیە و نەرم و نیان، تا خەڵک پێی بڵێن، کوڕەکە مسەقەف بووە، ئاکۆ جگە لە کارە هونەرییەکان، ئەفسەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسان بەرجەستەی هونەر دەکات، خەڵک زیاتر بەو دەموچاوە دەیناسنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا