سلێمانى
لە ساڵێکدا نزیکەی 3000 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانییان کردووە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری ساڵی رابردووی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بڵاوکردەوە، کە تێیدا زیاتر لە 23 هەزار شیکاریی تاقیگەیی ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە داخڵکراون و بەم شێوەیە دابەشبوون:
231 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری ئاسایی ماونەتەوە.
140 نەخۆش لە بەشی چاودێریی چڕ (ICU) داخڵکراون.
139 نەخۆش بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییانەوە، خراونەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردی 24 کاتژمێری.
لە ساڵێکدا نەخۆشخانەکە ئەم خزمەتگوزارییانەی پێشکەش کردووە:
2,968 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژکارییان کردووە.
23,781 شیکاریی تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
1,526 وێنەی تیشک (X-Ray) گیراوە.
549 پشکنینی سییەکان بۆ نەخۆشەکان کراوە.
نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە سلێمانی، یەکێکە لە ناوەندە تەندروستییە حکومییە پسپۆڕەکانی بواری هەناسە و لە ماوەی ساڵدا بەردەوام لە ئەرکدا بووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کێشەی سییەکانیان هەبووە.