پۆستەرێکیان بۆ پیرۆزبایی لەسەر ماڵەکەیان داوە
قوتابییەک دوای چوار ساڵ پۆلی 12ـی بە کۆنمرەی 88 بڕی
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەكاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی خولی دووەم چیرۆكی جیاواز و سەرنجڕاکیش هەبوو، قوتابییەک دوای چوار ساڵ کۆڵ نەدان توانی بە کۆنمرەی 88 پۆلی 12 ببڕێ، بۆ پیرۆزبایی و دڵخۆشی خۆی و خانەوادەکەی، پۆستەرێکیان لە پێشی ماڵەکەیان هەڵواسیوە.
رۆژهات سەفین قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “كۆلم نەدا تا سەركەوتم، بڕوای زۆرم بەخۆم هەبوو، ئەو پۆستەرەشم بۆیە هەڵواسی تا بەناوبانگ بم و قوتابییەکانی دیکەش چاوم لێ بکەن”.
“حەزم لە پێشكەشكاری و بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەرە، بەڵام چونکە دەرەجەکەم بەرزە ناچمە راگەیاندن و بەشی ئەندازیارییەکە هەڵدەبژێرم”، رۆژهات وادەڵێت.
جا باوکی رۆژهات، سەفین ئاغا چیرۆکێکی هاوشێوەی کوڕەکەی هەیە و دوای 31 ساڵ گەڕاوەتەوە و خوێندن و توانیویەتی پەیمانگا تەواو بکات، گوێ لە ڤیدیۆکەی سەرەوە بگرن، باشتر بۆتان روون دەبێتەوە چیان بەسەر هاتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری