بۆ وەرزی زستان

هەر لە ئێستاوە کەند و رێڕەوەکانی لافاو لە هەولێر پاک دەکرێنەوە

توانا نەقی

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو لە هەولێر هەڵمەتێکیان بۆ خاوێنکردنەوە، قوڵکردنەوە و فراوانکردنی کەند و رێڕەوە سروشتییەکانی ئاو لە گوندی گردجووتیار دەستپێکردووە.

ئومێد خۆشناوی پارێزگار لە پەیجی خۆیەوە بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ وەرزی زستان و شەپۆلەکانی بارانبارین، بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و زیانە مادییەکان.

لەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە ئەوە دەر٤دەکەوێت کە بە حەفارە هەموو ئەو کەند و رێڕەوانەی کە ئاوی قورس و زەلو خۆڵ گرتوونی پاکدەکرێتەوە و فروان دەکرێت.