داتای وەرگرتووە

کۆمسیۆن دەنگدان بە کارتی نیشتمانیی تاقی دەکاتەوە

ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی بزانێ تا چەند پڕۆسەکە سەرکەوتووە، کۆمسیۆنی عێراق، داتای فەرمانبەرانی خۆی وەرگرتووە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی کارتی نیشتمانیی لە پرۆسەی دەنگدان لەبری کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

ئەمەش دواى پێشنیارە بڕیارەکەی، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانى عێراقە کە داوای کردووە بۆ دەنگدان کارتی نیشتمانی بکرێ بە پێوەر.

کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە 6.9.2026 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، داتای ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنیان وەک نموونە وەرگرتووە بۆ تەواوکردنی توێژینەوەی تایبەت بە توانای پشتپبەستن بە کارتی نیشتمانیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو.

داتاکان لە 50 فەرمانبەر وەرگیراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کرداری و هاوشێوەسازیی پرۆسەی دەنگدان بە بەکارهێنانی کارت نیشتمانی و دەستنیشانکردنی پێداویستییە تەکنیکی و رێکارییەکانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی.

پێشتر هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، هەموو هاوڵاتیەک کارتی بایۆمەتری دەنگدانی کۆمیسۆنی دەرنەهێناوە ئەو بەربەستی دەنگنەدانی نامێنێت، بڕیارەکە رێگرە لە بازرگانی کرین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان، وە  پرۆسەی بەشداری هاوڵاتیان لەدەنگدان ئاسان و کارا دەکات