گەلى عەلى بەگ

کوڕ و دایکێک گیانیان لەدەستدا؛ لە رووداوێکى هاتوچۆدت

964+

ئاکام غەفور- سۆران

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا و بەهۆیەوە کوڕ و دایکێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکى تریش بریندار بوو.

لە کاتى رووداوەکەدا، گەنجێک کە شۆفێرى ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوو گیانى لەدەستدا، دوو کەسى تریش کە یەکێکیان دایکى گەنجەکە بوو بریندار بوو، بەڵام دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە، دایکەکەش کە تەمەنى 60 ساڵ بووە، گیانى لەدەستدا.

هەر لە رووداوەکەدا، شۆفێرى پیکابەکەش کە بارێک تەماتەى پێبووە و ویستوویەتى بیبات بۆ هەولێر، بریندار بووە و بارەکەشى تێداچووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح