ماتۆڕسوارێک جێب واز لێیدا و گیانی لەدەستدا – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان
لە کفری
ماتۆڕسوارێک جێب واز لێیدا و گیانی لەدەستدا
شۆڕش قادری
لە قەزای کفری جێب وازێک لە ماتۆڕسکیلێکی دا و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6.9.2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بەئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار رۆیشتووە، ماتۆڕسکیلێک بەپێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە و پێکیانداداوە.
لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1997 بووە، بەسەختی برینداربووە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، گیانی لەدەستداوە.
تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ رووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی شێواز و هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.