نەخۆشخانەى د. جەمال ئەحمەد رەشیدیى منداڵانى فێرکارى:

رۆژانە زیاتر لە 420 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەریان وەرگرتووە

وریا فەتاح

تەنیا لە مانگى رابردوودا، زیاتر لە 13 هەزار منداڵ، لە نەخۆشخانەی د.جەمال احمد رشید تایبەت بە منداڵان بینراون چارەسەریان بۆکراوە کە دەکاتە رۆژانە زیاتر لە 420 منداڵ.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ـی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 13 هەزار و 55 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و دوو هەزار و 118 منداڵیش داخڵ كراون.

جۆرى چارەسەر و نەخۆشییەکان بەم شێوەیە بووە:

821 حاڵەتى سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە.

235 حاڵەتى هەناسەتوندى.

357 حاڵەتى بەشى تیشک و دەمار

405 حاڵەتى بەشى گەشەکردن

169 حاڵەتى بەدخۆراکى

185 حاڵەتى بەشى راهێنان

267 لە بەشى نابەکان

11.539 پکنینى تاقیگەیى

174 ئیکۆ

572 سۆنەر

863 حاڵەتى تیشک گرتن.