وێنە و گرافیکی بەنزینخانەیەک. 964
50 لیتر و 40 لیتریش دابەش دەکرێت
لە رۆژی سێشەممەوە بە مەرجی تازە بەنزین لە هەڵەبجە دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
کۆمەڵە مەرجێک بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری لە پارێزگای هەڵەبجە دانراوە و لە رۆژی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، رۆژانە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە هەردوو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) دابەشدەکرێت تا تەواوبونی بڕی دیاری کراو.
پێویستە شۆفێر کارتی زانیاری پێبێت و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت لەبەر ئەوەی لەکاتی ئێستادا سەرجەم شارەکان بەنزینیان بۆدابین دەکرێت و بە پێی خشتە بەنزین دەبەش دەکرێت.
خشەتەکە بەم جۆرەیە:
– ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب، تەکسیو پاس هەرئۆتۆمبێلێک بڕی 50 لیتر بەنزین وەردەگرن.
– ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ هەرئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر وەردەگرن.
– ژنان دەبێت خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن و خۆیان دووربگرن لە وەرگرتنی بەنزین زیاتر لەیەک جار.
– نابێت لەپاش تەواو بوونی بەنزین هیچ ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم بەنزینخانەکان سەرەبگرن بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و سزای پێبژارنیان ئاڕاستە دەکرێت.