قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، "رێگاکان کراوەن بەڵام تا بۆتان دەکرێ مەچنە دەرەوەی شار" – وێنە؛ قایمقامیەتی دەربەندیخان
قایمقامی دەربەندیخان:
“رێگاکان کراوەن بەڵام تا بۆتان دەکرێ مەچنە دەرەوەی شار”
964+
شۆڕش قادری
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، رێگاکانیان پاک کردووەتەوە و هەموو رێگاکان کراوەن، بەڵام تا بۆتان دەکرێ خۆتان لە رێگاکانی دەرەوەی شار مەدەن.
قایمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23.1.2026، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگاکانی دەرەوەی شار دروستبوو، دواتر بە هەوڵ و کۆششی دڵسۆزانەی کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و بەکارهێنانی ئامێرەکانی شارەوانی دەربەندیخان، توانرا سەرجەم ئاستەنگەکان لاببرێن و لە ئێستادا رێگاکە بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا کراوەیە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەبەر پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، رێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن و پاپەندبن بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و تیمەکانی فریاگوزاری.