خەزووری گەنجە خنکاوەکەی کەلار

“بەقورعان جەرگمان سوتیاوە نازانین رووبکەینە کوێ”

میلاد جەلال – کەلار

خەزوری ئەحمەد لوقمان ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا، ھەموو رۆژ دێتە سەر رووبارەکە بۆئەوەی سۆراغێکی تەرمی زاواکەی بدۆزێتەوە.

کامەران حەمید بە 964ـی وت، “جەرگمان سووتاوە نازانین رووبکەینە کوێ، داوادەکەین لەم کۆمپانیایەی ئیشەکات لەسەر رووبارەکە ئیشەکانی خۆی رابگرێت یارمەتیەکی ئێمە بدەن بۆ ئەوەی ئاراستەی سیروان بگۆڕین”.

“چەند کۆنکرێتێک لەناو رووبارەکەیە، زۆر گومانمان لەژێر ئەو کۆنکرێتانەیە دەبێت لەو جێگایە رێڕەوی رووبارەکە بگۆڕین بۆئەوەی وشک بکات و ئەوێش بگەڕێین”،کامەران حەمید وای وت.

بەدڵێکی پڕەوە دەڵێت،”ئەحمەد لەدوای خۆی کچێکی سێ ساڵانی بەجێھێشتووە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی