"بۆ ئەوەی هاندەران بەسەلامەتی بگەنە شوێنی مەبەست"

لەبەر یارییەکەی ئەمشەو شەقامێکی سەرەکیی هەڵەبجە دادەخرێت

شۆڕش قادری

ئەمشەو لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان ئینگڵتەرا و ئەرجەنتین، شەقامی باخی گشتی هەڵەبجە، لە بەردەم سکرینە گەورەکەی ناو بازاڕ بە ئاڕاستەی مزگەوتی دارولئیحسان دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەڤەرەکە دەڵێت، بەهۆی بەڕێوەچوونی یاریەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەمشەو چوارشەممە 15.7.2025 رێکاری تایبەتی هاتوچۆ دەگیرێتەبەر.

​ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و هاندەران، لە کاتژمێر 10ـی شەو تا کۆتاییهاتنی یارییەکە، شەقامی باخی گشتی لە بەردەم سکرینە گەورەکەی سەنتەری شار بە ئاڕاستەی مزگەوتی دارولئیحسان بەربەست دەکرێت بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران.

هاتوچۆی هەڵەبجە ​داوا لە شۆفێران دەکات، هاوکاریان بن و رێگاکانی دیکە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی قەرەباڵخی دروست نەبێت و هاندەرانی یارییەکە بە سەلامەتی بگەنەوە شوێنی مەبەست.

​کاتژمێر 10ـی ئەمشەو یاریی پێش کۆتایی مۆندیال لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت.