لە رانیە دوو هەفتەبازاڕ سزا دران – وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
کەلوپەلی ماوەبەسەرچوویان هەبووە
لە رانیە دوو هەفتەبازاڕ سزا دران
شۆڕش قادری
لە رانیە دوو هەفتەبازاڕ، کەلوپەلی ماوەبەسەرچوویان هەبووە، لیژنەکانی قایمقامیەت پێیانزانیوە و سزایان داون.
قائیمقامیەتی رانیە چەند وێنەیەکی ساتی پشکنینی هەفتەبازاڕەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لیژنە هاوبەشەکانیان بەیاوەری بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی، سەردانی چەند دوکان و بازاڕێکیان کردووە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، هەردوو هەفتەبازاڕی لوتکە و هەفتەبازاڕی 3 سزادراون، لەبەر بوونی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو و بوونی ئایسکرێمی تواوە لە هەفتەبازاڕەکاندا.