قوتابخانەیەک لە سلێمانی دەردەکەوێت دەرگاکەی داخراوە _ وێنە: 964
لە سلێمانی
سێشەممە و چوارشەممە دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 20-21.1.2026 دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە سنووری پارێزگاکە رادەگیرێ.
وەک پارێزگار باسی دەکات، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستی گشتی بڕیارەکەیان داوە.
سبەینێ سێشەممە، شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێز زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایەکی کەشناسی بە 964ی وت، چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی سەرماکە سبەینێ رۆژی سێشەممە و رۆژی چوارشەممە دەبێ.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ رۆژی سێشەممە؛
سلێمانی 1 پلە گەرمی
هەولێر 4 پلەی گەرمی
دهۆک 5 پلەی گەرمی
هەڵەبجە 4 پلەی گەرمی
کەرکوک 6 پلەی گەرمی
کەلار 8 پلەی گەرمی
حاجی ئۆمەران 5 پلە ژێرسفر
پێنجوێن 1 پلە ژێر سفر.
دەقی پەیامەکەی پارێزگاری سلێمانی وەکخۆی؛
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا:
ڕۆژانی سبەی 20 و دووسبەی 21ـی ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام رابگیرێت.![]()
سبەینێ لەم شوێنانە پشووە؛ منداڵەکانتان مەنێرن بۆ قوتابخانە