کچە ئوتوچییەکەی دهۆک
ئایا دەبێتە یەکەم کچ لە بازاڕی دهۆک کاری ئوتو بکات
+964
سیداد حەبیب – دهۆک
یەکەم کچە لە دهۆک، دوکانی ئوتوکردنی هەبێ و ماوەیەکە ناوی دەرکردووە، ئەو ئایە محەمەدە و تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی پارێزگای دهۆکەز
ماوەی زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگە کار دەکات لە بواری ئوتوکردن و شۆردنی جلوبەرگ، ئێستاش بەشی درومان و چاککردنی ئەو جلانەی داناوە کە خاوەنەکانی دەیانەوێ دەستکاری قیاسی جلەکانیان بکەن.
ئایە وەک باسی دەکات، ویستوویەتی ئەو کارە بکات، تاببێت بە یەکەم کچ لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک کە کاری لەو شێوەیە بکات، لەو پێناوەشدا خوشکەکەی و خێزانەکەی هاوکار و پاڵپشتێکی گەورەی بوون تا توانیویەتی کارەکەی سەرپێ بخات.
هەروەها، ئایە ئاماژە بەوە دەکات کە کارەکەی تەنیا بۆ ژنان نییە، بەڵکو پیاوانیش جلوبەرگەکانیان بۆ شۆردن و ئوتوکردن دەهێنن و تەنانەت پیاوان زیاتر لە ژنان سەردانی دەکەن.
جگە لە جلوبەرگیش کار لەسەر شۆردنی کەلوپەلی جۆراوجۆری ناوماڵ دەکەن و بۆ ئەوەش خوشکەکەی هاوکاری دەکات و رۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 9:00ی شەو ئوتووەکەیان کراوە دەبێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا