دۆناڵد ترەمپ:

“با کەسێک بە پاپا بڵێ کە ئێران 42 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات کەسێک بە پاپا بڵێ کە ئێران 42 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانی کوشتووە.

ترەمپ لە پۆستێکی تازەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “تکایە کەسێک بە پاپا لیۆ بڵێ، کە ئێران لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 42 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان و بێ چەکی کوشتووە و ئەوەش کە ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ترەمپ دەڵێت، “ئەمریکا گەڕاوەتەوە”.

پێشتر چەند جارێک سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی رابردوودا زیاتر لە 32 هەزار خۆپیشاندەریان کوشتووە و ئەوان بیانهێشتایە ژمارەیەکی زۆریش لەسێدارە دەدران.

ترەمپ بۆ ئێران: 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە

ترەمپ بۆ ئێران: 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککە...

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن