دەزگای ئاسایش بڵاوی کردەوە

گروپێکی نێودەوڵەتی کە بازرگانی ماددەی هۆشبەربوون دەستگیرکران

ئەحمەد مستەفا

توانیمان گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەچەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەین، ئەمە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کە لەگەڵ ئاژانسی زانیاری و هەواڵگری عێراق ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.5.2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە 964 گەشتووە دەڵێ، دەستگیرکردنی گروپێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێ، کە لە ماوەکانی رابردوو و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامدراوە.

گروپەکە کاریان بازرانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەر بووە لە چەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایش دەڵێ، دەستیش گیراوە بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و رێگری لەناردنە دەرەوەی ماددەکان بۆ دەرەوەی وڵات کراوە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بەماددەی 28 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 عێراقی راگیراون و لێکۆڵێنەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.