مۆڵەتی بایۆمەتریی جوتیاران تا مانگى سێ درێژکرایەوە

بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم؛ دەبێت جوتیاران هەژماری بانکی بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پلانی چاندنی گەنمی وەرزی 2025-2026، ئاگادارییەکی نوێی ئاراستەی جوتیاران کرد و تێیدا جەخت لە کردنەوەی هەژماری بانکی دەکاتەوە.

وردەکاریی بڕیارەکە:

_پێویستە هەموو جوتیارێکی گەنم پابەندی پڕۆسەی بایۆمەتری (UPN) بێت و رێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجام بدات.
_ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوە و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیارانە بە شێوازی سیستەمی بانکی.
_وەک کارئاسانییەک، پڕۆسەی ناونووسینی جوتیاران تاوەکو رێکەوتی 1-03-2026 درێژکراوەتەوە.
پڕۆسەکە چۆن بەڕێوەدەچێت؟
تۆمارکردن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ لە پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگە کشتوکاڵییەکان ئەنجام دەدرێت. جوتیاران دەبێت لەو ماوەیەدا هەردوو فۆرمی تۆمارکردنی ناو و هەژماری بانکی پڕبکەنەوە.

چوارشەممە پارەى گەنمى جوتیاران دابەش دەكرێت

چوارشەممە پارەى گەنمى جوتیاران دابەش دەكرێت