لە کفری
کۆڕێکی هۆشیاریی بۆ ئەو هاوڵاتیانە رێکخرا کە ماڵیان نزیک شوێنەوارەکانە
فەرهاد حەسەن
لە کفری کۆڕێکی هۆشیاریی بۆ ئەو هاوڵاتیانە سازکرا کە نیشتەجێی نزیک شوێنەوار و خانووە کەلەپوورییەکانن و ئامانج لێی پاراستنی بنەما شوێنەوارییەکانە.
کۆڕەکە، ئەمرۆ یەك شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری کفری بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی REACH رێکخرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و چاندنی هەستی لێپرسراوێتی لای دانیشتوانی ناوچە مێژووییەکان.
بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەوەی لە کفری کردوویانە لە پێناو پاراستنی مێژوو و رەسەنایەتی شارەکەیە، بە ئامانجی ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە گرنگی مێژوویی ئەو شوێنانەی تێیدا دەژین.
ئامانجێکی دیکەی کە کۆڕەکە هەیبوو، دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیان بۆ رێگریکردن لە هەر زیانێک کە بەر سیمای شارەکە دەکەوێت و ناساندنی رێگاکانی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ خانووە کۆنەکان بەبێ تێکدانی شوناسی تەلارسازییان.
شوێنەوار دەڵێت “شوێنەوارەکان تەنیا دیوار و بەرد نین، بەڵکو ناسنامە و مێژووی زیندووی نەتەوەیەک و شارێکن، پاراستنیان پاراستنی شکۆی مێژووییمانە.”