لە شارەوانی شارەزوور

یانزە خێزانی خانەنشین فەرمانی زەوییان هەیە و لێی ناپرسن

ئەحمەد مستەفا

“بۆ دواجار ئاگاداری ئەم خانەنشینانەی دەکەین فەرمانی تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبونیان هەیە لەسنوری شارەوانیمان، لەوەجبەی یەکەمی ناوەکاندا نەهاتوون و سەردانیان نەکردووە”.

ئەمە بڵاوکراوەیەکی شارەوانی شارەزوورە، دیارە ئەو خانەنشینانە یان نەیانزانیوە، یان دەستیان لەوە شۆردووە زەوی وەربگرن.

شارەوانییەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی و ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە دەڵێ، ئاگادارتان دەکەین لەماوەی دوو رۆژدا سەردانی هۆبەی موڵکایەتی شارەوانیمان بکەن.

ئەو کەسانە پێویستە، پێنج ئیستنساخی ملەوەن لە، “کارتی نیشتیمانی خۆیان و هاوسەریان +کارتی زانیاری”. لەسەر یەک لاپەڕەی ( سپی ئەی فۆڕ)، وە ناوی چواری و ژمارە موبایل، لەگەڵ خۆیان بهێنن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ووردبینی و ئەستۆپاکی بۆیان.

ئەوانەی لەژیاندا نەماون، دەبێت کەسوکاری وێنەیەک لەبەڵگەنامەی مردن “شهادة وفاة”، ببە بۆ شارەوانی و  ئەو کەسانەی کە نەخۆشن یان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە ناتوانن سەردانیان بکەن ئەوا دەتوان لە رێگەی منداڵەکانیان “کوڕ یان کچ” پێداویستیەکانیان ببەن.

ئاگاداری و لیستی ناوەکان؛