داواکاری هاوڵاتیانە

کەمی کارەبا خشتەیەکی نوێی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی ناحیەی پیرەمەگروون دانا

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی ناحیەی پیرەمەگروون دەڵێت، هاوڵاتییەکی زۆری ناحیەکە و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان روویان تێکردوون و داوای کارپێکردنی مۆلیدەکانیان کردبوو بەهۆی ئەوەی کێشە و گرفتی کەمی کارەبا لە سنووری ناحیەکەیان هەیە، ئەوانیش بڕیاریاندا خشتەیەکی نوێ بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان دابنێن.

بەپێی ئەو خشتە نوێیەی بۆ مۆلیدەکان داندراوە، رۆژانە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی مۆلیدەکان کار دەکەن تا كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ، لە كاتژمێر 2:00 بۆ 3:00ـی دوای نیوەڕۆش بۆ ماوەی یەك كاتژمێر مۆلیدەكان دەكوژێنەوە و پشوویان پێدەدرێت، پاشان دەست بەكاردەكەنەوە و كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان تاوەکو کاتی هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی.

ناحیەی پیرەمەگروون دەڵێت، ئەم بەرنامەیە لە ئەمڕۆ پێنجشەمە جێبەجێ دەكرێت تاوەکو ئەوكاتەی دۆخی كارەبای نیشتمانی باشتر دەبێت.

مانگی 12 لەکەلار پارەی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە 12 ھەزار ...

مانگی 12 لەکەلار پارەی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە 12 ھەزار دینار بووە

خاوەن مۆلیدەکان بە فریای هاوڵاتیانی قوشتەپە کەوتن

خاوەن مۆلیدەکان بە فریای هاوڵاتیانی قوشتەپە کەوتن