"مامەڵە بە ئاسکەکانیش کردووە"

لە گەرمیان کەسێک دەستگیرکرا پۆلیس دەڵێت چەندین کەیسی تاوانکاری لەسەرە

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە چەندین کەیسی تاوانکاری لەسەری تۆمارکراوە، ئێستاش بەپێی مادەی 446 لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێک عەقیدی پۆلیس، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو ئەو تۆمەتبارەی دەستگیریان کردووە،  بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسی لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها کەیسێکی دیکەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، بەهۆی راوکردن و مامەڵەکردن بە ئاسک و بێچوە ئاسکەوە

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان راگیراوە بەپێی مادەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.