هی هەر چوار رۆژەکەیە
لە هەولێر نزیکەی 900 تۆن پاشماوەی قوربانی جەژن کۆکراوەتەوە
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی دەڵێت، پاشماوەی ئەو قوربانیانەی کە هاولاتیان لە رۆژانی جەژن کردوویانە لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆکراونەتەوە بریتی بووە لە نزیکەی 900 تۆن و دوێنێ کە چوارەم رۆژی جەژنی قوربان بوون ئەم کارەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە کە سەر بە شارەوانی هەولێرە بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە دایاننابوو بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەی قوربانی 22 شوێنیان لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی هەولێر دەستنیشان کردبوو، تیمەکانیان لە رێگەی شۆفڵ و قەلاب و بۆبکات راستەوخۆ شوێنەکانیان پاککردەوە.
بە پێی ئاماری بەرێوەبەرایەتیەکە، بۆ هەر چوار رۆژی جەژن 890 تۆن، لە پاشماوی قوربانی بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە گواستراوەتەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردن و لەناوبردنی.