لە یەک ساڵدا

زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

964+

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 68 هەزار و 666 نەخۆشیش داخلی نەخۆشخانەکە کراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، تەنیا ساڵی رابردوو 320 هەزار و 137 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 238 هەزار و 772ـیان  چوونەتە بەشی فریاكەوتن و 69 هەزار و 632 کەسیشیان سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 68 هەزار و 666 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 20 هەزار و 548 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن، 10 هەزار و 790 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد، هەشت هەزار و 233 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری، هەشت هەزار و 644 نەخۆش لەبەشی هەناوی و پێنج هەزار و 687 نەخۆشیش لەبەشی شكاوی بوون.

هەر لە ماوەی ساڵی رابردوودا 14 هەزار و 240 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی شار ئەنجام دراون، 10 هەزار و 459 تیشک گیراون، هەروەها 41 هەزار و 615 سۆنەر 871 هەزار و 590 شیكاری تاقیگەیی و 23 هەزار و 829 هێڵكاری دڵ و سێ هەزار و 646 ئیكۆ و حەوت هەزار و 855 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراون.

رۆژانە نزیکەی 900 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لە سل...

رۆژانە نزیکەی 900 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی كردووە

نەخۆشخانەی شار سیستمی بەرککەوتنی بەکۆمەڵ چالاک دەکات

نەخۆشخانەی شار سیستمی بەرککەوتنی بەکۆمەڵ چالاک دەکات