عەباس عێراقچی:
“دانوستان و ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە”
964+
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی (ئیسنا)ی ئێرانی لە زاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، کە دانوستان و ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێاوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە.
لەبارەی بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانیش لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاندووە، کە گفتوگۆکان و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان بەردەوامن و مەحاڵە حوکمیان لەسەر بدرێت تاوەکو گەیشتن بە ئەنجامێکی ڕوون.
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو شتانەی ئێستا دەوترێت تەنها قسە و باسە و نابێت بە جددی وەربگیرێت.