بۆ سەلامەتی گیان و ماڵیانە
هاوڵاتیانی بیارە و تەوێڵە ئاگادار دەکرێنەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی گشتییەکان رانەگرن
964+
فەرهاد حەسەن
شارەوانییەکانی بیارە و تەوێڵە ئاگادارییەکە بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنە گشتییەکان رانەگرن، ئەمەش بۆ سەلامەتی گیان و ماڵیانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی بیارە و تەوێڵە، ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەی هەورامان دەکاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە ناوچەکە کردووە، لە پێناو دروسنەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکانیان دوور لە رێگای سەرەکی و شەقامی گشتی و ناو بازاڕ رابگرن، چونکە تیمەکانیان بەردەوام خەریکی ڕاماڵینی بەفرن.
لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و سەروماڵیان لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی نەخوزراو دەتوان پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە بکەن؛
تیمی ژینگە و خزمەتگوزاری شارەوانیەکانی هەڵەبجە: 0750102060
تیمی سەرۆکایەتی شارەوانی تەوێڵە: 07501016171 07501143609 و 07503554278
تیمی سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە: 0750115067 و 07501034124 و 07503219492 و 07511549329 و 07501159165 و 07501063575