"بازاڕم زۆر باشە"
خوێندکارێکی زانکۆ لە رێگەی فرۆشتنی ئەزبەریدەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات
964+
هێژا عەباس- هەولێر
بەڵێن رەزا، خوێندکاری زانکۆیە،لە گەڕەکی نەورۆز عارەبانەیەکی فرۆشتنی ئەزبەریدی داناوە و کاردەکات بۆ ئەوەی خەرجییەکانی خۆی دابین بکات.
بە دەم کارکردنەوە لەگەڵ پەیامنێری 964 گفتوگۆیان کرد و سەبارەت بە کارەکەی وتی،لەم وەرزەدا خەڵکی حەزێکی زۆریان بۆ خواردنی ئەزبەرید هەیە و سوپاس بۆ خوا بازاڕم زۆر باشە، ئامانجی من لەم کارە تەنیا ئەوەی پشت بە خۆم ببەستم و بژێوی ژیانی خۆم دابین بکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح