عێراق

هاوردەكردنی 11 بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەکردنی هاوردەی 11 بەروبوومی راگەیاند.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 27.12.2025 بڵاویكردەوە، سیاسەتی هاوردەکردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی کشتوکاڵییە، کە بەردەوام بەپێی زۆری یان کەمیی بەرهەمی ناوخۆیی نوێدەکرێتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی بەروبووم و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان”.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “نوێترین نوێکردنەوەی ساڵنامەکە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 11 بەرهەمی تێدایە، كە پێكهاتوون لە چەوەندەر، شێلم، کاهوو، کەلەرم، كودو، باینجان، پەتاتە، هەروەها هێلکەی خواردن، مریشک، هەنگوین و خورما لەخۆدەگرێت”.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئێستا هاوردەکردنی تەماتە رێگەپێدراوە، بەڵام رەنگە دواتر بەپێی دۆخی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەویش رێگەی پێنەدرێت هاوردە بكرێت.

عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی پێنجوێن کرایەوە

عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی پێنجوێن کرایەوە