"بۆ سەر قەبرانیش دیاری دەبەن"

گوڵفرۆشەکانی عەنکاوە سەرقاڵی ئامادەکردنی دیارییەکانن بۆ بابەنوئێل

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە جەژنی کریسمسدا کریستیانەکان گوڵ و دیاری بۆ منداڵان دەکڕن و تەنانەت بۆ سەر قەبرانیش دیاری دەبەن.

ساكین ئیسماعیل گوڵفرۆشە لە قەزای عەنکاوە، بەم درەنگانی شەوە خەریکی پێچانەوەی دیارییەکانە و بە 964ـی وت، “دیارییەکان بۆ بابانوئێل ئامادە دەکەین، ئەو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکات و ئەوانیش پێشەکشی خزم و کەسوکاریان دەکەن”.

“هاوڵاتیان دیاری بۆ کەنیسە و سەرقەبرانیش دەبەن”، ساكین ئیسماعیل وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو فرۆشگاكانی عەنكاوە وەک ئەوان سەریان قاڵە و هاوڵاتیان بۆ کڕینی گوڵ و دیارییەکان روویان تێدەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

عەنکاوە وەک هەمو ساڵێک دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ سەری ...

عەنکاوە وەک هەمو ساڵێک دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ

بازاڕی شیرینی و چەرەزات لە عەنکاوە گەرمە

بازاڕی شیرینی و چەرەزات لە عەنکاوە گەرمە