ئاگر دەکەنەوە و پاشماوەکان فڕێدەدەن
مانەوەی گەشتیاران لەسەر شاخی گۆیژە بووەتە جێگەی مەترسی
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت لە مانەوەی گەشتیاران لەسەر شاخی گۆیژە، بەهۆی ئەوەی مانەوەیان کردنەوەی ئاگر لەشەواندا مەترسی دروستدەکات.
رزگار ساڵح، بەرپرسی دارستانی گۆیژە بە 964 ی وت، ساڵانە بەبەردەوامی رووبەڕووی ئەو حاڵەتانەی مانەوەی گەشتیاران لەسەر شاخەکە دەبنەوە، ئەمەش جگە لەوەی پاشماوەیەکی زۆر بەجێدەهێڵن هەمانکاتیش دەبنە مەترسی بۆ سووتاندنی ئەو شوێنە.
وتیشی “لە سبەینێوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکارەکانی قەدەغەکردنی مانەوەی گەشتیاران لەو شاخە دەگرینە بەر”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن