لە سۆران ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو – وێنە؛ هاتوچۆی سۆران
لە سۆران
ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو
964+
شۆڕش قادری
لە جووتسایدی سۆران – جوندیان ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە کە لە جووتسایدی سۆران – جوندیان ماتۆڕسکیلێک لە رێگاکەی لایداوە و خۆی کێشاوە بە گادڕێلی ڕێگاکە و لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بەسەختی برینداربووە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران و ماتۆڕسواران دەکات، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراو بن.