پلانی ئۆپراسیۆنە

ئاسایشی نیشتمانی لە دەروازە و خاڵەکانی پشکنینە

ئەحمەد مستەفا

ئاسایشی نیشتمانی عێراق وەک ئەوی خۆی باسی کردووە، لە پێناو جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییەکان و رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی، ئەرکدارکراوین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و خاڵەکانی پشکنین.

لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی رەوانەی خاڵەکانی پشکنینی گومرگی کراون، بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەو شوێنانەی کە لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دیاریکراون.

لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆی کە 964 بینویەتی، دەزگاکە دەڵێ، لەپێناو جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، ئەرکدارکراوین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و خاڵەکانی پشکنین.

دەزگاکە دەڵێ، جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەت گرنگن، ئەوەش بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا هەواڵگری و تەکنیکی و مەیدانییەکان، هەوڵی کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکان و رێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی دەدەین، بە مەبەستی پاراستنی ئابووری نیشتیمانی.