خەڵکی گوندێکی نزیک بەنداوەکەیە

لە بەنداوی گۆمەسپان پێشمەرگەیەکی تەمەن 22 ساڵ خنکا

فەرهاد حەسەن

بەم ئێوارەیە هەوڵ گەیشتە 964 کە چەند کەسێک لە بەنداوی گۆمەسپان خنکابن، بەڵام دوای بەدواداچوون و ووردبوونەوە لە رووداوەکە دەرکەوت تەنیا یەک کەسە خنکاوە و ئەویش پێشمەرگەیەکی تەمەن 22 ساڵە.

مقدەم سەركەوت كارەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێم ئەم زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە کە لە بەنداوی گۆمەسپان پێشمەرگەیەک کە خەڵكی خۆرانە (گوندێکی نزیک لە بەنداوەکە) خنكاوە، وتیشی “تیمی غەواس بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن