چەند دیمەنێکی جوان و دڵگیری هاوینەهەوارى پرژە لە گوندی وێزێ لە دەڤەری چۆمان – وێنە؛ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
چیدی بەتەمای جەوی فێنک مەبن
هاوین هات و گەرماکە بەتینتر دەبێت
شۆڕش قادری
هاوین هات و ئیدی رۆژبەڕۆژ گەرماکە بەتینتر دەبێت، ئەم دوو رۆژەش ئاسمانێکی روون و سافمان دەبێت و پلەی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.6.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێکی دیکە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و گەرماکەش زیاتر بەرزدەبێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پلەی گەرما دەچێتە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی