خێزاندارە و دوو منداڵی لە دوای خۆی جێهێشت

دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمەکەی لە ئاوی زێی گەورە دۆزرایەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتییەکەی تەمەن 35 ساڵ دوای دوو رۆژ لە ونبوونی، تەرمەکەی لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە.

ئەو هاوڵاتییە ناوی کاروان ئیبراهیمـە، خێزاندارە و دوو منداڵی دوای خۆی جێهێشتووە.

سابیر محەمەد یەکێک لە کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە بە 964ـی وت، “کاروان لە کۆمپانیایەک کار دەکات، رۆژی هەینی بە تەنیا چووەتە سەر زێی گەورە و وتوویەتی دەچم ئاوێک بەخۆمدا دەکەم، لەو رۆژەوە لێی بێ خەبەر بووین تا ئەوەی ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەیان لەناو ئاوەکە دۆزیوەتەوە”.

تا ئێستا هۆکار گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە نەزانراوە و تەرمەکەی بۆ پشکنین و توێکاری براوەتە پزیشکی دادی هەولێر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری