لەسەر داوای جوتیاران
ئاو بۆ زەوی کشتوکاڵییەکانی ئەوبەری سیروان گەڕایەوە
فەرهاد حەسەن
ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، رێڕەوی ئاوی پرۆژەی ئاودێری (باڵەجۆ)یان چاککردووەتەوە و سەرجەم زەویە کشتوکاڵییەکانی ئەوبەر رووباری سیروان ئاویان بۆ گەڕایەوە.
دوای ئەوەی ئاڕاستەی ئاوی رووباری سیروان لە پرۆژەی ئاودێری باڵەجۆ دوورکەتبوەوە و ببوەوە هۆی کەمبوون و نەمانی ئاوی باڵەجۆ، کە بەهۆیەوە چەندین زەوی کشتوکاڵی لەوبەری سیروان بێ ئاو بوبوون، لەسەر داوای جوتیاران، ئاو بۆ زەویەکانیان گەڕێندرایەوە.
بەفەرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە رێگەی ئالیاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان پرۆژە ئاودێریەکە چاک و پاککرایەوە.
دەشڵێت “لە ئێستادا گرفتەکە ئاوەکە چارەسەرکراوە و خراوەتەوە خزمەتی جوتیارانی سنوورەکە”.