لە چەمى گازینۆ
لە کەلار منداڵێک خنکا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر، منداڵێکى تەمەن 12 ساڵ کەوتە ناو چەمى گازینۆ لە شارى کەلار و خنکا.
ئومێد مەجید، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەلار بە 964ـى وت،”منداڵەکە کەوتووەتە ناو چەمى گازینۆ، بەڵام تائێستا تەرمەکەى دەرنەهێندراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن”.
نوێکردنەوە 5:30 خولەک:
بەپێى زانیارییەکانى 964، بەهۆى خوڕى ئاوەکەوە، منداڵەکە کەوتووەتە ناو مەنهۆڵێکەوە و تائێستاش دەرنەهێندراوەتەوە.
تیمەکانى بەرگرى شارستانى و فریاگوزارى لە شوێنەکەن و سەرقاڵى گەڕانن بۆ دەرهێنانەوەى تەرمەکەى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح