دواجار دادگای سلێمانی بڕیاریدا

لاهور شێخ جەنگی بە 5 ساڵ و سێ مانگ سزا درا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بە بڕیاری دادگا لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار سزا دران و سزاکەیان لەلایەن دادوەرەوە جێبەجێ کرا.

نوێنەری 964 لە دادگا دەڵێت، بە بڕیاری دادوەر سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندای بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا سەپێنرا.

سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر پۆڵاد شێخ جەنگیدا سەپێنرا و رێبواری حامی حاجی غالیش سزای دوو ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

دووان لە گیراوان ئازاد کراون و دوو گیراوی دیکە سزای یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی دراون و باقی گیراوانی دیکە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برا ناڕازی بوون لە بڕیارەکەی دادگا و بە دادوەرەکانیان وتووە: شەرمە بۆ ئێوە کە بڕیارێکی لەو شێوەیەتان داوە.