لە فڕۆکەخانەى هەولێر نیشتەوە
فڕۆکەیەک نەیتوانى لە سلێمانى بنیشێتەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى کە لە دوبەیەوە بەرەو سلێمانى لەگەشت بوو، بەڵام بەهۆى ناسەقامگیرى رەوشى کەشوهەواى سلێمانى، لە فڕۆکەخانەى هەولێر نیشتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى دوبەى، لە دوبەیەوە بەرەو سلێمانى لە ئاسمان بوو، بەڵام پێش ئەوەى بگات بە ئاسمانى سلێمانى و دواى خوێندنەوەى رەوشى کەشوهەوا، فڕۆکەخانەى هەولێرى هەڵبژارد و بەسەلامەت نیشتەوە”.
روونیشى کردەوە، تائێستا نازانین ژمارەى سەرنشینان چەندە و لەئێستادا سەرقاڵى دابەزین و چێککردنی پاسپۆرتى سەرنشینانن.
لەبارەى ئەوەى ئایا ئەو سەرنشینانە چۆن گەشتى سلێمانى دەکەن، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر وتى،”چاوەڕێى رەزامەندى هێڵەکەین بۆ ئەوەى بڕیارێک بدات، چونکە گواستنەوەى سەرنشینەکان لە بەرپرسیارێتى ئەوانە، بۆیە جارێ نازانین بە ئۆتۆمبێل دەگوازرێنەوە یان فڕۆکەکە لێرەوە بەرەو فڕۆکەخانەى سلێمانى بەڕێ دەکەوێتەوە و سەرنشینەکان دەگەیەنێت بە سلێمانى”.