دەستەى دەستپاکى عێراق:
سەرۆکى لیژنەى زێدەڕەوییەکانى عیمارە لەکاتى وەرگرتنى 3 ملیۆن دینار بەرتیل دەستگیرکرا
وریا فەتاح
عێراق قۆڵى لێهەڵماڵیوە و هەر رۆژە و بەرپرسێک لەسەر گەندەڵى دەستگیردەکات، ئەوەى ئەمڕۆ سەرۆکى لیژنەى زێدەڕۆییەکانى عەمارە و لە کاتى وەرگرتنى سێ ملیۆن دینارى بەرتیل، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (3ـی ئەیلوولی 2026)، دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی میسان بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەر، بۆسەیەکیان بۆ سەرۆکی لیژنەی زێدەڕۆییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی عەمارە داناوە و لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیریان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە بڕی سێ ملیۆن دیناری لە هاوڵاتییەک داواکردووە، لە بەرامبەر ئەوەی نووسراوێکی فەرمی بۆ بکات کە تیایدا رێگری بکات لە تێکدانی ئەو زێدەڕۆییانەی هاوڵاتییەکە کردوویەتی.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا دەستگیرکراوە، دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەش، ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراوە و دادوەریش بڕیاریدا بە ڕاگرتنی (تەوقیفکردنی) بەپێی ماددەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی.