Screenshot
کارمەندێکی پاسەوانی سنوور گیانی لە دەستداو دوو هاوڕێکەی بریندارن
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێی بجێلی سەر بەقەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە راگری نێوان شەقامەکانداو بەهۆیەوە کارمەندێکی پاسەوانی سنوور گیانی لە دەستداو دوو هاوڕێکەی لەگەڵی بوون بریندارن، برینی یەکێکیان قورسە.
رووداوەکە لەکاتژمێر 4:00ی ئێوارە بوو، هەر سێ کەسەکە لە ئۆتۆمبێلێکی کیا سپۆرتاجدا بوون، کاتێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆیان کێشاوە بە راگری نێوان شەقامەکەدا، شۆفێرەکە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستداوە.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە 964 وت، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 26 ساڵەو خەڵکی ئاکرێیە و بریندارەکانیش براونەتە نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ، یەکێکیان حاڵی باش نییە.