هێرشى چەکداریى بووە

لە پردێ چەکدارێکى حەشدى شەعبى کوژرا و یەکێکى تریش بریندار بوو

وریا فەتاح

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی پردێى سەر بە پارێزگای کەرکوک، چەکدارێکی حەشد کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای 16ـی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی پردێ.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا، چەکدارێک بەناوی (عەلی بەهجەت حامد) کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش بەناوی (جونەیید عیسمەت بەهجەت) بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی بکەرانى هێرشەکە.