جرۆشوخرۆشى هاوڵاتیان

مەولودى هەولێر لەهەر چوارپارچە دەنگی داوەتەوە

کاردۆست حسێن- هەولێر

ئەمڕۆ، هەولێر جیاوازتر لە هەموو رۆژەکانی دیکە، بەرگێکی رۆحانی و پڕ لە جۆش و خرۆشی پۆشیبوو. لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا (د.خ)، ناو بازاڕی قەیسەری و بەردەمى قەڵا و شەقامەکان پڕبوون لە تامی شیرینی و، دەنگی سەڵاواتی هاوڵاتیانیش بەیەک ئاواز شارەکەی تەنیبوو.

لەناو ئەو ئاپۆرایەدا، هاوڵاتیان هەستی خۆیان بۆ 964 دەردەبڕن و باوەڕیان وایە، هیچ شارێک هێندەی هەولێر ئەم یادە بەرز راناگرێت.

یەکێک لە هاوڵاتیان بە پەرۆشییەوە وتی: “کە وتت مەولود، یەعنی هەولێر. ئەم جۆش و خرۆشەی ئێرە، لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەنگی داوەتەوە.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح