خانوو و دەرگا دەستکردەکەی لەندەن

نهێنییەک زیاتر لە 160 ساڵە لە پشت گەڕەکی ڤیکتۆریاوەیە

964+

بڵند عەلی

کاتێک لە گەڕەکی “لەینستەر گاردنس” بەپێ دەڕۆیت، خانووەکانی ژمارە 23 و 24 وەک هەر خانووەیەکی تری سەردەمی ڤیکتۆڕیا جوان و سەرنجڕاکێشن. بەڵام ئەگەر نزیک ببیتەوە و لە دەرگاکە بدەیت،هیچ وەڵامێک و هیچ ژیانێک لە پشت ئەو دەرگایانەدا نییە.

نهێنییەکە بۆ زیاتر لە 160 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە (ساڵی 0860) کاتێک یەکەم هێڵی شەمەندەفەری ژێرزەمینی لە جیهاندا دروستکرا، ئەندازیاران ناچار بوون دوو خانوو بڕوخێنن بۆ ئەوەی دووکەڵی شەمەندەفەرە هەڵمییەکان بچێتە دەرەوە.

بۆ ئەوەی دیمەنی گەڕەکە مێژووییەکە تێک نەچێت، دیواری ساختییان بە دەرگا و پەنجەرە و ژمارەی درۆینەوە دروستکرد، ئێستاش دوای ئەم هەموو ساڵە، بە رووکەش خانووە بەڵام لە پشتییەوە،تەنیا دەنگی تێپەڕبوونی شەمەندەفەرەکان دەبیسترێت.