دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە
ئۆپراسیۆنی هاوبەش کراوە
لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
ئەحمەد مستەفا
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا لە سلێمانی، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرا و سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری جۆری قارچکی سیحری و ماریوانا دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان لە کەرکوک رایگەیاندووە، ھێزەکانی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سلێمانی و کەرکوک، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا لە سلێمانی، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، یەک کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری “قارچکی سیحری” و دوو کیلۆگرام ماددەی “ماریوانا” دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی تۆڕەکانی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەڵێ، لەژێر چاودێریدان و ھیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر لە عێراق نابێت.