"کێشەیان دروستکردووە"

بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان جیاکرایەوە

ئەحمەد مستەفا

ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، کێشەیان دروستکردووە و نەوت و کانزاکانی گەرمیان، دەڵێ، ئیتر بێ سەرەتاکان بۆیان هەیە تەنیا لە بەنزینخانەی مرواری لە گردەگۆزینە رۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە، لە بەنزینخانەی دەروو لە رزگاری رۆژانی سێشەممە و لە بەنزینخانەی میر لە کفری رۆژانی چوارشەممە، بەنزین وەربگرن.

وەک نەوت و کانزاکان باسی کردووە لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا، جگە لەو وێستگە و کاتانەی دیاریکراون لە هیچ کات و وێستگەیەکی تر ناتوانن بەنزین وەربگرن و لەو کاتانەی دیاری کراوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی “تابلۆدار” بەنزینی پێ نادرێت.

لەبارەی بڕیارەکە نوسیوویەتی، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی تەواوی شۆفێرانی سنوورەکە و بەهۆی ئەو گرفتانەی لەلایەن بەشێکی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین دروست کراوە، بەهۆی “وەرگرتنی بەنزین چەند جارێک لە رۆژێکدا” بڕیارەکە دراوە.

ئەمە راگەیەندراوەکەیەتی؛

ئاگاداری بۆ ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی تەواوی شۆفێرانی سنوورەکە و بەهۆی ئەو گرفتانەی لەلایەن بەشێکی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین دروست کراوە، بەهۆی ( وەرگرتنی بەنزین چەند جارێک لە ڕۆژێکدا ) ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تەواوی شۆفێران نەتوانن بڕە بەنزینی پێویست وەربگرن.
لەسبەینێ پێنج
شەمە 20.8.2026 ەوە ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان و تابلۆی کاتی بەهەموو جۆرەکانیەوە تەنها لەم کات و بەنزینخانانەی لای خوارەوە دیاریکراوە دەتوانن بەنزین وەربگرن.
کەلار: ( وێستگەی مرواری – گردەگۆزینە)، تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و پێنج شەممە.
ڕزگاری: (وێستگەی دەروو)، تەنها ڕۆژانی سێ شەممە
کفری: ( وێستگەی میر)، تەنها ڕۆژانی چوار شەممە.
تێبینی:
جگە لەو وێستگە و کاتانەی دیاریکراون لە هیچ کات و وێستگەیەکی تر ناتوانن بەنزین وەربگرن و لەو کاتانەی دیاری کراوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی ( تابلۆدار) بەنزینی پێ نادرێت.
بۆ وەرگرتنی بەنزین ( ژمارەی شاسی) داخلی سیستەم دەکرێت و هەر شۆفێرێک لەماوەی 7 ڕۆژ تەنها دەتوانێت یەک جار سوودمەند ببێت.