دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر 5 کەس گیانیان لەدەستدا و جەی دی ڤانسیش دەڵێت گوشارە ئابووری و سەربازییەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.

ژووری هەواڵ

دەزانین کۆتایی هەفتەیە و لەوانەیە پشووتان وەرگرتبێ و ئاگاداری زانیاری و پێشهاتەکان نەبن، 964 کورت و پوخت پێتان دەڵێت لە دوینێ شەوەوە تا ئەم بەرەبەیانییە لە ناوخۆ و دەرەوە چی روویداوە؛

📌درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

📌لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا لە سلێمانی، بازرگانێکی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکرا و سێ کیلۆگرام مادەی ھۆشبەری جۆری قارچکی سیحری و ماریوانا دەستی بەسەردا گیرا.

📌ترەمپ دەڵێت تەنیا دەیەوێت جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنێت و بڕیارەکانیشی سەبارەت بە ئێران بە دروست دەزانێت.

📌جەی دی ڤانس رایگەیاند، چین ئامادەیە هاوکاری بکات بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران لە رووی ئابوورییەوە.

📌جەی دی ڤانس: تا ئێران تەقەکردن لە کەشتییەکان رانەگرێت، هیچ وتوێژێکی لەگەڵ ناکەین.

📌جەی دی ڤانس: گوشارە ئابووری و سەربازییەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.

📌 جەی دی ڤانس: بڕی هەناردەکردنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی جاران.

📌 جەی دی ڤانس: هەوڵ دەدەین بەتواناترین هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا بەکاربهێنین.

📌رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە: هەوڵەکان بۆ بڕینی دەستی ئێران لە تۆڕە داراییە نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتانی تردا، بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر تاران.

📌 سەرچاوە ئێرانییەکان بۆ رۆیتەرز: زۆر کەم رێگە لەبەردەم بەرپرسانی ئێران ماوەتەوە بۆ دەستخستنی دراوی بیانی یان کڕینی کەلوپەل و پێداویستییەکان.

📌 سەرچاوە ئێرانییەکان دەڵێن: کەمپەینی ئەمریکا بۆ خنکاندنی ئابووریی ئێران لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە هەناردەی نەوت و ڕێگریکردن لە دەربازبوون لە سزاکان، زۆر قورستر بووە لەسەر تاران.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ستایشی نیازپاکی ئیسرائیل و لوبنان، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی سێقۆڵی دەکاتەوە و دەڵێت رۆژانە کار بۆ ئاسانکاری و بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوانیان دەکەن.

📌 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەستخۆشی لە بڕیارەکەی وڵاتی “پیرۆ” دەکات بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران.
ترەمپ هۆشداری دەداتە سیاسییەکانی کەنەدا و دەڵێت، ئەگەر وەک دوژمن پیشانم بدەن، ئابووریی وڵاتەکەتان تووشی داڕمان دەبێت.

📌کۆریای باشوور رەتیدەکاتەوە بڕیاری کۆتایی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ گەرووی هورمز دابێت و دەڵێت هێشتا خەریکی تاوتوێکردنی بژاردەکانن بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی.

📌دۆناڵد ترەمپ ئادەم تیلی وەک وەزیری سوپا بە وەکالەت دیاریکرد لەبری دان دریسکۆڵ کە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ وەزیری بەرگری دەستی لەکار کێشایەوە.

📌ناتەنیاهۆ دەڵێت گردەکانی عەلی تاهیر لە باشووری لوبنان چیتر مەترسییان نەماوە و ژمارەیەکی زۆر چەکداریان لەوێ کوشتووە.

📌56 رێکخراوی مافی مرۆڤ داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەن ئەو بڕگە یاساییە هەڵبوەشێنێتەوە کە مەبەست لێی زیادکردنی هاوکارییە تەکنەلۆژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلە.