تەمەنی 14 ساڵە
شوانکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شەوی رابردوو شوانکارێک لە گوندی خازر سەر بە ناحیەی زاب بۆ ئەوەی رێگری بکات ئاژەڵەکانی نەچێتە ناو کێڵگەی گەنمە شامیەکەیان تەزووی کارەبا دەیگرێ.
بەهۆیەوە دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ هەینی، 28.11.2015 غەزوان حەمدانی دراوسێی ماڵی شوانکارەکە بە964ـی وت، عەبدوڵا خەمیس تەمەنی 14ساڵە بنەماڵەکەیان بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.
شەوی رابردوو دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەوڵی داوە رێگری بکات لەوەی ئاژەڵەکانی بچێتە ناو گەنمە شامییەکەوە، بەڵام بەهۆی وایەری کارەبا ناو کێڵگەکە کارەبا دەیگرێت و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.
بە گوێرەی سۆراغی 964، تەرمی شوانکارەکە دوای ئەوەی رەوانەی پزیشکی دادیی کەرکوک کرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆرستانی گوندەکەی خۆیان بەخاک سپێردرا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا