دیمەنی منداڵەکان - وێنە: نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری
لە سۆران
دایكێک منداڵی نەدەبوو، خوا چوار منداڵی پێ بەخشی
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، دایکێکی تەمەن 28 ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی منداڵ بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤ منداڵ.
منداڵەکان، سێ کوڕ و یەک کچ بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025، نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە رێگەی سروشتی لەدایکبوون ئەمەش، بە فەزلی خوا دوای سەردانیکردن و وەرگرتنی چارەسەری نەزۆکی لەلایەن دکتۆرە رازيه تۆفیق، پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان.
نەخؤشخانەکە دەڵێت، جێی باسە منداڵەکان لە پێش وادەیی خۆیان لەدایکبوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، ئەمەش ناوی ئەو تیمەیە کە ئاگاداری دایک منداڵەکە و پڕۆسەی لە دایکبوون بوون.
تیمی لەدایکبوونی سروشتی بریتی بوون لە:
د.رازيه توفيق/پزشکی پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبون
د.دڵسوز محەمەد ساڵح /پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافرەتان ومنداڵبون
د.رۆژین عەلى خدر/پزشکی نیشتەجی خولاو
دەوڵەت قادر/ پەرستاری مامان
فەریبا مستەفا /پەرستاری مامان